قه‌پات
بۆی ته‌ڕ و نمی ژێر خان له‌گه‌ڵ دووکه‌ڵ سیگاره‌که‌ی باوه‌شیان به‌یه‌کا کردبوو جار جار سیسرکێک قیژه‌ی لێ به‌رز ئه‌بوو به‌ڵام ده‌نگی ئه‌ونه به‌رز نه‌بوو بتوانێ ده‌نگی ئه‌وان له‌خۆیا بتاوێنێتۆ ده‌نگیان تا ئێسقانه‌کانی هه‌ڵئه‌چه‌قی .
- زووکه‌ده‌ی بێخوارۆ
- جووت شه‌ش
- شه‌ش په‌نج ، کاورای دانشجوو چ خه‌به‌ر ؟
- به‌یاز شه‌ش
- خه‌ریکین کاکه ... هه‌روا ورده ورده سه‌ر خۆمان ... به‌یاز دوو ... سه‌ر خۆمان قاڵ ئه‌که‌ین
- باشه باشه
- شه‌ش دوو بێ بزانم
- سێ دوو
- سه‌یره
- چی به‌قۆربان ئه‌وچاوانه‌ت بم
- به تۆ چی ناتوانین قسه‌یش که‌ین
- فه‌رموو قۆربان
ژێرخان له تابۆتێک ئه‌چوو زیندوو به گۆڕێکیان به زۆر تێ خنیبێ ئه‌ویش له‌ژێر ئه‌و هه‌موو خاکوو به‌رده گۆێچکه‌ی له شیوه‌نی ئازیه‌ت باره‌کان بێ ، ده‌سه‌ڵاتی هاوار لاواز و لاوازتر ئه‌بێ تاریکی تیژ و تیژتر .
- به‌یاز سێ
- به‌یاز ... سێ ... به‌یاز سێ .... به‌یاز ، چوار به‌یاز به‌یانی بێنزینم ده‌س که‌وتایێ باش بوو
- شێرکۆ خان بڕێ زووکه خه‌ومان لێکه‌وت خه‌ریکه دڵم ئه‌تۆقێ بۆ سارا له‌وانه‌یه پێش ئه‌وه که‌س دۆمینه‌کا له نوێژ چم له‌م کایه قۆڕه گه‌ڕن من عه‌جه‌له‌مه .
قاقا وه‌ک هه‌وره گرمه دڵی ژێر خانی ته‌نی و ته‌زی به گیانیا هێنا قه‌ت ئاسایی نابێته وه بۆی .
- مه‌گه نۆبه‌ی نانه‌وایه برا گیان هه‌رکه‌س دۆمینه‌ی کرد ئه‌وه‌ڵه له‌سه‌ریشی مه‌ڕۆ کایه‌که‌ت که ئێستا ته‌واو ئه‌بێ .
- بێ خوارۆ ده‌ی
- نیمه
- ئه‌ی دیق که‌ی ئه‌ونه تمشای من ئه‌که‌ی ئه‌ونه تمشای خاڵه‌کانی خۆت که ، یه‌ک ، دوو ، سێ ، چوار، دووچوار
- کوڕه ئاخر ئه‌وخاڵانه‌ی تۆ سه‌ری لێم شێوانه قه‌زای ئه‌وچاوانه که‌وێ له‌و ته‌پڵی سه‌ره‌ی من چوار دوو ... چوار دوو په‌نج چوار
- دوباره هه‌ر خۆی په‌نج چوار
- دوباره چوار په‌نج مامه عه‌لی ماشینه‌که‌ت سازه
- یه‌ک ... دوو ... سێ ... چوار ... ئه‌شایکه ... یه‌ک ... دوو ... سێ ...
- بۆ به‌قۆربان ئه‌ی سه‌نی ؟ سارا خانم زووکه
- نه‌وه‌ڵا وتم ئه‌گه‌ردی حه‌فته‌که‌ی تر . هه‌ر ئیمڕۆ سارا خانم له‌گه‌ڵ خۆمان سیانه به‌رینه ده‌رۆ .
- به‌سه‌ر چاو
- من ناتوانم بێم
- بۆ چی برا؟
- سارا خانم زووکه ده‌ی
- باشه ده‌ی ئه‌بێ حه‌ساوی خاله‌کانم له‌ده‌سابێ یا نا ... ئا به‌یاز په‌نج
- نه‌ت وت بۆچی ؟
- خه‌ریکی نووسینی شتێکم بۆ هه‌شتی مارس ، ئه‌بێ رۆژی هه‌ژده‌هه‌م بیبیم بی خوێنمه‌وه هه‌فته‌که‌ی تریش ئه‌مڕۆ هه‌ژده‌ی مانگه
- په‌نج یه‌ک ده‌ی قه‌یچێکه خۆمان ئه‌ڕۆین سارا خانم خۆ تۆ دی ؟
- ئه‌ی بۆ نایه‌م فه‌قه‌ت ئه‌بێ نه‌خت بێ .
- چوار په‌نج ته‌واوه ، ئه‌گه‌ر قه‌رزیش که‌م به‌ش تۆ په‌یا ئه‌که‌م
- یه‌ک چوار ئه‌و مێرده‌ت یه‌کده‌فعه نه‌یێتۆ ...
- ناکوڕه بیشێتۆ بزانێ میوانم هه‌یه ئه‌ڕواته ژێر زه‌مین ئه‌خه‌وێ ... یه‌ک ... دوو... سێ ... یه‌ک دوو ... یه‌ک دوو سێ چوار په‌نج قه‌پات نیه ... نا نا ... یه‌ک چوار
- دوو چوار
- سیسر‌که‌که ده‌مێکه‌یه ده‌نگی نایێ ئێسته قۆڕه‌ی سکی ته‌نیا به ناو تارمای بێده‌نگیا سه‌ری لێ قۆرس ئه‌کا
- دوو سه‌ر دوو
- نیمه ، قه‌پاته ؟
- گیان
- نیمه
ئاره‌قێکی سوور ژێر خانی ئاخنیبوو پێم وابێ ئه‌مه‌ی نه‌بیست :
- دۆمینه .
.jpg)